کارۆلین مالۆنی سەرۆکی لیژنەکە نیگەرانی خۆی نیشاندا سەبارەت بەو ھەڵسوکەتەی ترامپ، چونکە دوای تەواوبوونی خولی سەرۆکایەتییەکەی لە کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢١دا، ئەو بەڵگەنامە ڕادەستی ئەرشیفی نیشتیمانی نەکراون.


ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدەچێت بەشێک لە بەڵگەنامەکان لە کۆشکی سپییەوە گواسترابنەوە، ئەوەش پێشێلکاریی یاسای تۆمارەکانی سەرۆکایەتییە لە ئەمریکا.


بە گوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ترامپ لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا بەردەوام ھەوڵی لەناوبردنی تۆمارەکانی سەرۆکایەتی داوە، ئەو کارەش پێشێلکارییەکی ڕەھای یاسایە، کە پێویستە پارێزگاری بکرێت لە پەیوەندییە نوسراوەکانی تایبەت بە ئەرکی فەرمی سەرۆکایەتی.


ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە، لە ماوەی سەرۆکایەتی ترامپدا، کارمەندانی کۆشکی سپی، چەندین جار بەڵگەنامەی دڕاویان لە سەرئاوی کۆشکی سپی بینووە، کە گوایە ترەمپ لەناویبردوون، لە کاتی تەواوبوونی ماوەی سەرۆکایەتییەکەشی، ھەندێک بەڵگەنامەی لەگەڵ خۆی بردووە.