جەیک سۆلیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بە توندی ئێدانەی ھێرشەکەی چەکدارانی حوسی بۆ سەر فڕۆکەخانەی ئەبھا لە سعودیە دەکات. وتیشی واشنتن پشتیوانی لە ڕیاز دەکات بۆ پاراستنی گەل و خاکەکەی لە بەرامبەر ئەو جۆرە ھێرشانە.

جۆن کیربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش نیگەرانی لەو ھێرشانە دەربڕی و ڕایگەیاند، بە مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان و کۆنتڕۆڵکردنی ھەڕەشەکانی ئێران لە ناوچەکە، ئەمریکا دەبێت پەرە بە تواناکانی بدات.

ڕۆژی پێنجشەممە حوسییەکانی یەمەن بە چەند درۆنێک ھێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی ئەبھا لە سعودیە و بەھۆیەوە ١٢ کەس بریندار بوون.