بەرپرسانی دەریاوانی فەڕەنسا ڕایانگەیاند، پاسەوانانی کەناراوەکانی فەڕەنسا ٣٦ کۆچبەرییان لە کەناڵی ئینگلیز ڕزگار کردووە، کە ھەوڵیانداوە بە بەلەمێکی چوپ بە کەناڵی ئینگلیزدا بپەڕنەوە بۆ بەریتانیا.

بەرپرسانی فەڕەنسا ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە، لە مانگێکدا چەند جارێک ڕێگەیان لە کۆچبەران گرتووە بپەڕنەوە بۆ بەریتانیا و کۆچبەرەکانیان گەڕاندووەتەوە بۆ کەناراوەکانی فەڕەنسا.

لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو ٢٧ کۆچبەر کە زۆرینەیان کورد بوون ھەوڵیاندا لە فەڕەنساوە خۆیان بگەیەننە بەریتانیا بەڵام لە کەناڵی ئینگلیزدا خنکان.