بەپێی سەرچاوەکانی ھەواڵ ئانالینا بەربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ھێڵی بەرگری لە خۆرھەڵاتی ئۆکراین بەسەر کردەوە و دووپاتی کردەوە، ھەوڵەکانیان چڕ دەکەنەوە تا وردەوردە ھەردوو بەرەکە لە مێزی گفتوگۆ نزیک بکەنەوە. وتیشی روسیا لەبەرامبەر ھەر ھێرشێکی سەربازییدا باجێکی قورس دەدات.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە وڵاتەکەی ئامادەیە سزا بەسەر رووسیادا بسەپێنێت، ئەگەر ھێرش بکاتە سەر ئۆکراین.

لە لایەکی ترەوە، ڤلادیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین، کۆبوونەوەیەکی باڵا لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەی نۆرماندیدا لەگەڵ سەرۆکەکانی رووسیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا لە نزیکترین کاتدا دەکەن.    

ھاوکات وەزارەتی بەرگری رووسیا چەند تۆمارێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئامادەکاریی بۆ مانۆڕی سەربازی لە دەریای رەشدا، ئەوەشی ئاشکرا کردوە، کە سێ کەشتی جەنگی رەوانەی دەریای رەش کردوە و ئامادەکاریی بۆ ئەو مانۆرە بەرفراوانە کردوە کە ساڵانە لە ناوچەکەدا دەیکات.