میدیاکانی مەغریب بڵاویانکردەوە، ئەو منداڵە مەغیریبە تەمەنی پێنج ساڵە و خۆی ھەڵداوەتە ناو بیرێکی ٥٧ مەتریییەوە و پێی وابووە مەترسی لەسەر گیانی دروست نابێت، بەڵام دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

میدیاکانی مەغریب لە زاری ھاوڵاتییەکی شاری (تفلیت)ی ئەو وڵاتەوە بڵاویکردەوە، منداڵەکە لە کاتێکدا لەگەڵ ھاوڕێکانی یاریکردووە،  پێی وتوون ئێستا لاسایی ڕەیان دەکاتەوە، دوای ڕوداوەکەش دەسەڵاتدارانی ناوچەکە چوونەتە شوێنی ڕوداوەکە و دوای چوار کاتژمێر تەرمی منداڵەکەیان دەرھێناوەتەوە و دەرکەوتووە سەری بە توندی بەر تروپای ناو بیرەکە کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ لە ڕێوڕەسمێکی فراواندا دەسەڵاتدارانی مەغریب، تەرمی ڕەیانی ٥ ساڵانیان بە خاکسپارد، دوای ئەوەی ماوەی ٥ ڕۆژ لە بیرێکدا گیری خواردبوو. ڕوداوەکە دەنگدانەوە و ھاوسۆزییەکی جیھانی بۆ دروست بوو.