"خەتیب زادە" ڕایگەیاندووە، دانوستانەکانی ئێران و سعودیە لە "بەغداد" بەردەوامییان دەبێت و ئامادەن بۆ خولێکی نوێ، بەڵام وادەی دیاری کردنی ئەو خولە دەکەوێتەوە سەر "ڕیاز".

چەند ڕۆژێک لەمەوبەریش "ئیبراھیم ڕەئیسی" سەرۆکی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ "مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کردەوە لەوەی، دەبێت سعودیە ھێندەی ئێران ئامادەبێت بۆ دانوستانەکان بۆ ئەوەی بگەنە ئەنجامێکی باش و لێکتێگەیشتنی ھاوبەش.

"ڕەئیسی" ئاماژەشی کردبوو بۆ ئەوەی، "تاران" ھەمیشە ھەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتان زیاتر بکات و عێراقیش پێگەیەکی گرنگی ھەیە لە سیاسەتی دەرەوەی حکومەتی ئێراندا.