ئەمریکا و ئیسرائیل پەیوەندییەکانیان پتەوتر دەکەن
کوردسات نیوز
٧ی شوباتی ٢٠٢٢
٤٣٤
بەپێی راگەیەندراوێکی کۆشکی سپی، جۆ بایدن پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ نەفتالی بینیت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامداوە و پشتگیری تەواوی ئەمریکای بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل و نوێکردنەوەی سیستمی کڵاوەی ئاسنین بۆ بەرگری ئاسمانی لەو وڵاتە دوپاتکردوەتەوە.
ھەر لەو پەیوەندییەدا ھەڕەشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین و رەوشی وڵاتانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و ئەتۆمی ئێران تاوتوێکراوە و بایدن رایگەیاندوە نیازی ھەیە لەمساڵدا سەردانی ئیسرائیل بکات.