دیمتری بیسکۆڤ وتەبێژی کرملین رایگەیاندووە، ماکرۆن و پوتن لە کۆشکی کرملین کۆدەبنەوە و رەوشی ئەمنی و ئاڵۆزییەکان سەبارەت بە ئۆکراین تاوتوێ دەکەن، لە چەند رۆژی رابردووشدا سێ پەیوەندی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە،  بڕیاریشە ماکرۆن سەردانی "کییڤ"ی پایتەختی ئۆکراینیش بکات.


کۆشکی سپیش رایگەیاندووە، ماکرۆن بەر لە سەردانەکەی بۆ مۆسکۆ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامداوە و بۆ ماوەی ٤٠ خولەک قسەیان کردووە، ھەردوولا ھەوڵە دیبلۆماسییەکانیان بۆ چارەسەرکردنی رەوشی ئۆکراین و مەترسییەکانی بڵاوکردنەوەی ھێزی سەربازیی روسیا لە سنوری ئە وڵاتە تاوتوێ کرد، پشتیوانی خۆشیان بۆ یەکپارچەیی و سەروەری خاکی ئۆکراین دووپاتکردەوە.