وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، کۆبوونەوەکە لە بەغداد و لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوەی ھەر سێ وڵات دەبێت.


روونیشیکردەوە، تورکیا ھەمیشە جەخت لەوە دەکاتەوە، بێ ئامادەبوونی سوریا، ناتوانرێت گفتوگۆ یان لێتێگەیشتن بکرێت سەبارەت بە دۆسیەی ئاو.


حەمدانی ئاشکرایکرد، دۆسیەی ئاو لەگەڵ تورکیا پەکی نەکەوتووە، بەڵکو پێشکەوتن و لێکتێگەیشتن ھەیە، بۆ چارەسەری دۆسیەی ئاو.


ھەفتەی ڕابردوو وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق سەردانی دیمەشقی کرد، بە مەبەستی کاراکردنی رێککەوتنەکانی تایبەت بە ئاو لە نێوان ھەردوو وڵاتدا.


پێشتریش عێراق و سوریا، تورکیایان تۆمەتبار دەکرد بە کەمکردنەوەی بەشە ئاویان لە ھەردوو سەرچاوەی ڕوبارەکانی دیجلە و فورات، کە لە ناو خاکی تورکیاوە ھەڵدەقوڵێن و  بە خاکی سوریا و عێراقدا تێپەڕ دەبن.