مەزڵوم کوبانێ: تیرۆریستان لە دەرەوەی سنورەکانمان ھاوکاری دەکرێن
کوردسات نیوز
٦ی شوباتی ٢٠٢٢
٦٥٥
کوردسات نیوز
٦ی شوباتی ٢٠٢٢
٦٥٥
سبەینێ دەستبە دابەشکردنی یەکەمین موچەی مامۆستایانی گرێبەست دەکرێت و لە چەند رۆژێکدا موچەی سەرجەم پەروەردەکان دابەشدەکرێت.
عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیارە سبەینێ یەکەم موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبکرێت، کە مووچەی مانگی ئەیلولە.
ئەوەشی خستەڕوو، دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول لە سنووری پەروەردەی چەمچەماڵەوە دەستپێدەکات و لە ماوەی چەند رۆژێکدا لە تەواوی پەروەردەکان موچەکە بەسەر مامۆستایانی گرێبەستدا دابەشدەکرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، بڕیارە موچەی مانگی تشرینی یەکەمی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەشبکرێت.
وتیشی، چاوەڕوان دەکرێت کۆتاییەکانی مانگی تشرینی دووەم شایستە داراییەکانی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگەکانی ئاب و تەممووز پێکەوە دابەشبکرێت.
بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن راگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، "بەکۆی دەنگی ئەندامانی ھەڵبژێردراوی جڤاتی نیشتیمانی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان رەتکرایەوە"
دەقی راگەیەنراوەکە...
ئەمرۆ ۲٦ ـ ۱۰ ـ ۲۰۲٤ ئەندامانی ھەڵبژێردراوی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، بەسەرپەرشتی لیوا جەلال مستەفا، سەرۆکی جڤاتی گشتی لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لەگردی زەرگەتە کۆبونەوە.
بەکۆی دەنگی ئەندامانی کۆبونەوەکە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕەت کرایەوە، ڕێکاری یاسایی و مەدەنی دەگیرێتە بەر بۆ پارێزگاریکردن لەدەنگی ڕاستەقینەی ھاونیشتمانیانی کوردستان.
بزوتنەوەی گۆڕان
بە ھەوڵی پەرلەمانتارێکی یەکێتی، لە سبەینێوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی فرۆشتنی دۆلار بە نرخی رەسمی بانکی ناوەندیی بە گەشتیاران دەستپێدەکاتەوە.
د.بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە ئەنجامی ھەوڵەکانیان بۆ دەستپێکردنەوەی فڕۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ھاوشێوەی فڕۆکەخانەکانی دیکە، لە سبەینێوە فڕۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، گەشتیارانی سلێمانی ھاوشێوەی گەشتیارانی پارێزگاکانی تری عیراق لە سبەینێوە دەتوانن بە نرخی رەسمی بانکی ناوەندیی دۆلار لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی وەربگرن.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو بەھۆی ڤایرۆسی کۆۆنا ژمارەیەکی زۆری مردن و بۆیەکەمین جار بەرزترین رێژەی توشبوون لە سەرەتای سەرھەڵدانی کۆرۆنا تا ئێستا لەکوردستان تۆمارکرا.
راشیگەیاند، بەھۆی ھەڵسوکەوت و بێباکی ئێستا بەرامبەر کۆرۆنا کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە.
ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەم مانگە بەھۆی ئەوەی وادەی دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە رۆژی ھەینی لە رۆژی یەک شەممەوە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت و لە وادەیەکی کەمدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
ھاوکات سەرچاوەیەکی دیکەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەکردەوە، بۆ ئەم مانگەش ھاوشێوەی مانگەکانی پێشوو مووچە بە لێبڕینی ٢١% بۆ فەرمانبەران و ٥٠% پلە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ٥ی فەرمانبەرانی ھەرێم گەیشتووە و ئەو کێشەیەی دروست ببوو چارەسەر کراوە.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، ھەفتەی داھاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
دوێنێ مووچەی وەزارەتی تەندروستی و ئەمڕۆ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشکرا و رۆژی یەکشەممەی داھاتووش مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ و وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەش دەکرێت، دواتریش مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی تر خەرج دەکرێت.