عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، بەردەوام بوون لە پەرەپێدانی بەرنامەی ئاشتیانەی ئەتۆمیی و پارێزگاری لە توانا و دەستکەوتەکان و پاراستنی ئاسایشی وڵات، مافێکی یاسایی و ڕەوای ئێرانە و بە ھیچ ڕێککەوتنێک سنوردار ناکرێت.

ئەو لێدوانەی شەمخانی لە کاتێکدایە، ماوەی ھەفتەیەکە خولی ھەشتەمی دانوستانەکانی ڤییەننا بۆ کاراکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕاگیراوە و لێپرسراوانی ئەمریکاش چەندین جار ھۆشداریانداوە بە ئێران و ڕایانگەیاندووە ئەگەر بەمنزیکانە نەگەنە ڕێککەوتن، بژاردەی تر دژ بەو وڵاتە دەگرنەبەر.