وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) ئاشکرایکرد، بە مەبەستی بەھێزکردنی سیستمی بەرگریی موشەکیی سعودیە، واشنتن بە بەھای ٢٤ ملیۆن دۆلار ئامێری پێشکەوتوو لەو بوارەدا بە ڕیاز دەفرۆشێت، بە بەھای ٦٥ ملیۆن دۆلاریش کەلوپەلی تایبەت بە سیستمە موشەکییەکانی پاتریۆت و ھاوک و تاد بە ئیماڕات دەفرۆشێت.

ڕاشیگەیاندووە، بڕیارە ئەمریکا بە بەھای ٤.٢١ ملیار دۆلار چەک و کەلوپەلی سەربازیی کە فڕۆکەی ئێف ١٦ و چەندین جۆر موشەکی پێشکەوتوو لەخۆدەگرێت، ڕادەستی ئوردن بکات.

دوای ڕەزامەندی کۆنگرێس بڕیاری فرۆشتنی ئەو چەکانە بە سعودیە و ئیماڕات و ئوردن دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.