ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە پەرەسەندنی خێرادایە و ژمارەی ئەو شارانەش کە چوونەتە دۆخی سوری کۆرۆناوە، بۆ ١٢٠ شار بەرزبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا ١٦٧ شاری ئێران لە دۆخی زەرد و ١٥٣ شار لە دۆخی پرتەقاڵی و ٨ شاریش لە دۆخی شینی کۆرۆنادان.

بە پێی بڕیاری لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران، ئەم ھەفتەیە خوێندنگەکان لە زۆربەی ئەو شارانەی لە دۆخی سوور و پرتەقاڵیدان، داخراون و خوێندن تەنھا بە شێوەی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت.