بە گوێرەی نەخشەکە، ڕووسیا پلانی ھەیە لە خاکی بێلاروس لە چرنۆبڵەوە، لە باکور و خۆرھەڵاتیشەوە بە ئاڕاستەی ڕووباری دنیبەر و دەریای ڕەش، ھێرش بکات بۆ داگیرکردنی خاکی ئۆکراین.

ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، ئەگەری ئەوە ھەیە ڕووسیا لە نزیکترین ماوەدا ھێرشەکەی ئەنجام بدات، چونکە بە پانتایی ١٠٠ ھەزار میلی چوارگۆشە، باکوری ئۆکراین زەوی زۆنگاوە و لەم وەرزەدا ھەمووی بەستوویەتی، بۆیە ھاتووچۆی تانک و ئۆتۆمبێلە قورسەکان لەو ناوچەیە ئاسانترە و ھێرشەکە سەرکەوتوو دەکات.

بە درێژایی میژوو ناوچە زۆنگاوەکانی ئۆکراین، قورسترین بەربەست بووە لە بەردەم ھێرشی ھێزە خۆرئاواییەکان، لە سەردەمی جەنگی سارد، بۆیە لە ئێستادا ناوەندە سەربازییەکانی ڕووسیا ھێشتا دڵنیا نین لە سەرکەوتنی تەواوەتی ھەر ئۆپراسیۆنێک لە ناوچەکە، لە کاتێکدا ئەگەر سوپای ڕووسیا بیەوێت خۆی بە دوور بگرێت لە ھێرشی زەمینی لە ڕێگە سەرەکییەکانەوە بە ئاڕاستەی ئۆکراین.