کەشناسی ئێران ھۆشداری لە باو بۆران لە ٢٦ پارێزگا دەدات
کوردسات نیوز
٤ی شوباتی ٢٠٢٢
٣٬٢٧٥
رێکخراوی کەشناسی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفر و باران رووی لە پارێزگاکانی ورمێ و سنە و کرماشان و ئیلام و ٢٢ پارێزگای تر لە باکور و باشوری ئێران کردووە و ئەگەری کۆبوونەوەی ئاو لە سەنتەری شارەکان لەئارادایە .
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ھەندێک لە ناوچەکان شەپۆلەکە بایەکی توند و ھەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت و دەبێتەھۆی دروستبونی باوبۆران و کڕێوە.
کەشناسی ئێران راشیگەیاندووە، ئەو شەپۆلە تا رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت، داواشی لە دانیشتوانی وڵاتەکە کردووە، تا ھێوربوونەوەی ڕەوشەکە، خۆیان لە سەردانی ناوچە شاخاوییەکان بپارێزین بەوپێیەی ئەگەری ھەرەسی بەفر و داخرانی رێگەکان لەئارادیە.