لە کەناراوەکانی ئیسپانیا بەلەمێکی کۆچبەران ژێرئاو کەوت و ١٧ کۆچبەر بوونە قوربانی
کوردسات نیوز
٤ی شوباتی ٢٠٢٢
٣٩٥
ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، لەدووری ٣٥ کیلۆمەتر لە دورگەی "فوئێرتێڤنتورا" لە زەریای ئەتڵەسی، بەلەمێکی کۆچبەرانی نایاسایی نقوم بووە و لە ئاکامدا کۆچبەرێک خنکاوە و ١٦کۆچبەریش بێسەروشوێن بوون .
ئاماژە بەوەشکراوە، پاسەوانی کەناراوەکانی ئیسپانیا و تیمەکانی فریاکەوتنی ئەو وڵاتە توانیویانە ٤١ کۆچبەر لە خنکان رزگار بکەن و تەرمی کۆچبەرە خنکاوەکەشیان دۆزیوەتەوە، ھەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی کۆچبەرە بێسەروشوێنبووەکانیش بەردەوامە.