تۆڕی ھەواڵی سی ئێن ئێن لە زاری لێپرسراوێکی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، واشنتۆن ھەماھەنگی کردووە لەگەڵ لایەنی ڕوسیادا، بۆ ئەوەی ھیچ بەریەککەوتنێک لە بواری ئاسمانی ھەردوولا لە سوریا ڕوو نەدات، کاتێک ویستوویەتی ئەبو ئیبراھیم قوڕەیشی سەرکردەی دیاری داعش لەناوبەرێت .

بە وتەی سەرچاوەکە، ئەمریکا ڕوسیای ئاگادار کردووەتەوە، لە ناوچەیەکی فراوانی باکوری سوریا ئۆپراسیۆنێکی تایبەت ئەنجام دەدات، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە ھێزە ڕوسیا لە ناوچەکە دوور بکەنەوە.

پێشتر ئەمریکا و ڕوسیا بنەمایەکی کار و چالاکی سەربازییان لە ناچەکانی باکور و باکوری خۆرھەڵاتی سوریا دیاریکردووە، بە گوێرەی ئەو بنەمایەش پێویستە بەر لە ئەنجامدانی ھەر ئۆپراسیۆنێک یەکتری ئاگادار بکەنەوە.