ئێران بۆ ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی لەگەڵ کۆریای باشوور دانوستان دەکات
کوردسات نیوز
٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
١٬٣٩٩
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، بڕیارە مانگی داھاتوو لێپرسراوانی ئێران و کۆریای باشور لە سیئۆل کۆببنەوە و لە بارەی چۆنیەتی ئازادکردنی پارە بلۆک کراوەکانی تاران دوای ھەڵگرتنی گەمارۆکانی ئەمریکا، گفتوگۆ بکەن.
دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ساڵی ٢٠١٨ و گەڕانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، زیاتر لە ٧ ملیاری دۆلاری ئەو وڵاتە لە دوو بانکی کۆریای باشور بلۆک کرا.