محەمەن عەبدولڕەحمان ئال سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر لە سەردانەکەیدا بۆ ئێران، لەگەڵ ئیبراھیم رەئیسی سەرۆکی ئێران کۆبووەوە و نامەیەکی رەسمی میری قەتەری رادەستکرد کە سەرۆکی ئێرانی بانگھێشتکردووە بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی وڵاتانی ھەناردەکاری غاز .
لە بەرامبەریشدا سەرۆکی ئێران رایگەیاند، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئێستای وڵاتەکەی پتەوکردن و بەھێزکردنی سەرجەم پەیوەندییەکانی تارانە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیھانیش.