گریڤیس لە وتەیەکدا سەبارەت بە دۆسیەی سوریا ڕایگەیاند، تەواو دوودڵن لە گەمارۆدانی سەدان منداڵ لە گرتووخانەی غویران، بۆیە پێویستە سەرجەمیان بگوازرێنەوە بۆ ناوچەیەکی ئارام و کۆمەک بکرێن. 
وتیشی، تەنانەت  ئەگەر بشگوازرێنەوە، ھێشتا چارەنووسیان نادیارە و بەدوورنین لە مەترسی.


جەختیشیکردەوە، پێویستە ئەو منداڵانە دووبارە تێکەڵ بە کۆمەڵگە بکرێنەوە و ژیانیان بنیات بنرێتەوە.


ئەو داوایەی یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتێکدایە، تا ئێستا چەندین جار دەسەڵاتدارانی ڕۆژئاڤا داوایان لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی کردووە، ئەو زیندانیانەی داعش و منداڵەکانیان لە لایەن وڵاتەکانیانەوە وەربگیرێنەوە و چارەنووسیان یەکلایی بکرێتەوە، بەڵام تا ئێستا کۆمەڵی نێودەوڵەتی بە دەنگیانەوە نەھاتووە.