تورکیا ھەوڵی لێسەندنەوەی پارێزبەندی چەند پەرلەمانتارێکی ھەدەپە دەدات
کوردسات نیوز
٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
٧٦١
بەپێی ھەواڵێکی میدیاکانی تورکیا، وەزارەتی دادی تورکیا ١٢ دۆسیەی لە دژی ١٠ پەرلەمانتار ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا کردوە بۆ لیسەندنەوەی پارێزبەندی کە ١٠ دۆسیە لە دژی نۆ پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان"ھەدەپە"و دوو دۆسیەش دژ بە پەرلەمانتارێکی پارتی ھەرێمە دیموکراتەکان.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانیش دۆسیەکانی ئاڕاستەی لیژنەی دادپەروەری و دەستوورکردووە.