کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی گەلان"ھەدەپە"راگەیەندراوێکی سەبارەت بە پەلاماری سەر گرتوخانەی سەناعەی لە گەڕەکی غوێرانی حەسەکە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، داعش لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای تورکیاوە پەڕیونەتەوە بۆ حەسەکە، ئەوەش دەریدەخات تورکیا لەپشت پەلامارەکەی سەر زیندانی سەناعە ھەیە.
راشیگەیاندوە، تورکیا و وڵاتانی ھاوپەیمانی ناتۆ  بەرپرسیارن لە ئاشکراکردنی پشتپەردەی ھێرش و پیلانگێڕییەکانی داعش بۆسەر حەسەکە، ھەروەھا داواش دەکات ئەو ووڵاتانەی ھاوڵاتیەکانیان ئەندامی داعشن و لە رۆژئاڤای کوردستان دەست بەسەرن، ھاووڵاتییەکانی خۆیان وەربگرنەوە.