لاڤرۆڤ لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی ساڵانەیدا ڕایگەیاند، مۆسکۆ دژایەتی ھەوڵەکانی خۆرئاوا دەکات لە سەپاندنی مەرجی زیاتر بەسەر ئێراندا بۆ کاراکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ، بە تایبەت سەپاندنی کۆتوبەند بەسەر پرۆگرامە موشەکییەکانی ئێران و ھەڵسوکەوتی تاران لە ناوچەکەدا.
وتیشی، وڵاتەکەی سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ کۆنگرەیەکی ئێرانی عەرەبی  بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئاسایشی کەنداو کە دۆسیەی یەمەن و عێراقیش بگرێتەوە، چونکە ھەموویان پەیوەندییان بە یەکەوە ھەیە.
سەبارەت بە رەوشی ئۆکراین، لاڤرۆڤ رایگەیاند، وڵاتەکەی چەند پێشنیارێکی داوەتە واشنتۆن و ناتۆ و چاوەڕێی وەڵامیانە.