وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆی ئێن پی ئاڕ رایگەیاند، بەرنامەی ئەتۆمی ئێران گەیشتووەتە ئاستێک کە ئەستەمە بگەڕێتە دواوە و تاران بە پشتگوێخستنی بەندەکانی ناو رێککەوتننامەی ئەتۆمی، رۆژ بە رۆژ لە گەیشتن بە چەکی ئەتۆم نزیک دەبێتەوە.
جەختی لەوەشکردەوە، کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی باشترین کارە بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەمریکا و بۆ ئەو مەبەستەش تەنھا چەند ھەفتەیەکیان لەبەردەستدا ماوە، وتیشی ئەگەر دانوستانەکانی ڤییەننا شکست بھێنێت و نەتوانن لەگەڵ ئێران بگەن بە رێککەوتن، بژاردەی تر دەگرنەبەر.