حسێن حەمە ساڵح نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان بە کوردسات نیوزی راگەیاند پێدەچێت منداڵەکە یەکێک بێت لەو کۆچبەرانەی ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ بەلەمەکەیان لە دەریای ئیجە ژێر ئاو کەوت و تا ئێستا چارەنووسی ژمارەیەک کۆچبەریان نادیارە. 


وتیشی، تەرمی ئەو منداڵە پێنجەم تەرمە لە دوای دۆزینەوەی تەرمی دوو ژن و کچێکی ١٢ ساڵ و گەنجێکی ٢٠ بۆ ٢٥ ساڵ کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە ھەمان دوورگەی یۆنان دۆزرانەوە و لە ئێستادا لە پزیشکی دادوەری توێکاری و ناسینەوەیان بۆ دەکرێت.