کۆریای باکوور دروستبوونی ھەر گرژی و ئاڵۆزییەک لە نیمچەدوورگەی کۆریا بەھۆی مانۆڕە سەربازییەکانەوە دەخاتە ئەستۆی ئەمریکا.


وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور رایگەیاندووە، بەردەوامی مانۆڕە سەربازییەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی لە کۆریای باشوور پێشھاتێکی مەترسیدارە و لێکەوتەی مەترسیداری دەبێت بەتایبەتی کە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەشداری لەو مانۆڕانەدا دەکەن و چەند جارێکیش سنوری ئاسمانیی کۆریای باکووریان بەزاندووە.


کۆریای باکوور ھۆشداریشی داوەتە ئەمریکا و دەڵێت، دروستبوونی ھەر گرژی و ئاڵۆزییەک لە نیمچەدوورگەی کۆریا بەھۆی مانۆڕە سەربازییەکانەوە کە لە کۆنترۆَل دەربچێت لە ئەستۆی ئەمریکایە.