داوای ئازادکردنی پەرلەمانتارێکی پێشووی ھەدەپە دەکرێت کە ژیانی لە مەترسیدایە
کوردسات نیوز
٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
٧٥٣
چەند چالاکوان و پەرلەمانتارێکی پێشووی ھەدەپە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاڕاستەی پەرلەمانی ئەوروپا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیان کردووە، داوا دەکەن فشار بخرێتە سەر تورکیا بۆ ئەوەی ئایسەل توغڵوک جێگری پێشووی ھاوسەرۆکی ھەدەپە ئازاد بکات کە ئێستا لە زینداندایە و بەھۆی نەخۆشییەوە ژیانی لە مەترسیدایە.
ئایسەل توغڵوک ھاوسەرۆکی پێشووی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکرات بووە و دوو خولیش پەرلەمانتاری شارەکانی ئامەد و وان بووە، بەھۆی ھەڵوێستەکانی لەلایەن دادگای تورکیاوە ١٠ ساڵ زیندانی کرا و تا ئێستا ٥ ساڵی لە زینداندا بەسەر بردووە.
بە پێی زانیارییەکانیش ماوەی دوو ساڵە ئایسەل تووشی لەبیرچوونەوە بووە، بەڵام دادگا ئامادە نییە ئازادی بکات.