"نۆبۆ کیشی" وەزیری بەرگری ژاپۆن رایگەیاند، ئەو مووشەکە نزیکەی ٥٠٠ کیلۆمەتری بڕیوە و  لە کاتێکدایە کە "کیم جۆنگ ئون" سەرۆکی کۆریای باکور بەڵێنیدابوو لەمساڵدا توانای سوپای وڵاتەکەی پتەوتر بکات بۆ روبەڕوبونەوەی مەترسییەکان. 
دەستەی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوری ئەوەی خستەڕوو، ئەو مووشەکەی کۆریای باکور تاقیکردۆتەوە بالیستی بووە و لە وشکانییەوە ئاڕاستەی دەریای کردووە. 
ھاوکات ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆریای باشور کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجامدا و نیگەرانی لە تاقیکردنەوەی ئەو مووشەکە دەربڕی.