سەرۆکایەتی کۆماری کازاخستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ، سەرۆکی وڵاتەکە دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتەکەی "عەسکەر مامینی" پەسەند کردوە و "عەلی خان سمیلۆڤ " جێگری سەرۆک وەزیرانی راسپاردوە بۆ بەرێوەبردنی کارەکانی حکومەت تا ئەو کاتەی حکومەتی نوێ پێکدەھێنرێت .
دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی کازاخستان دوای ئەو خۆپیشاندانە فراوانە دێت کە ماوەیەکە دژی حکومەت و بەرزبونەوەی نرخی نەوت و غاز لەو وڵاتە بەرێوەدەچێت ، سەرباری ئەو رێکارانەش کە حکومەت لە رێی راگەیاندنی باری نائاسایی و کەمکردنەوەی نرخی غازەوە بۆ ھێورکردنەوەی رەوشەکە گرتیەبەر ، بەڵام رەوشەکە ئارام نەبۆتەوە و خۆپیشاندانەکان بەردەوامە ، تا ئێستاش زیاتر لە ٢٠٠ خۆپیشاندەر دەستگیرکراون .