ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بنکەی "گرین ڤێڵج" کە ھێزەکانی ئەمریکای تێدایە، لە ناوچەی دێرەزوور لە باکوری خۆرھەڵاتی سوریا، بە مووشەک کراوەتە ئامانج، لەوبارەیەوە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا "پنتاگۆن" رایگەیاند، پارێزگاری لە مافی بەرگریی لە خۆکردنیان لە سوریا دەکەن و چاودێری ھەڕەشەی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران بەرامبەر ھێزەکانیان دەکەن.
چەند رۆژێکە ھێرشەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا زیادیانکردووە و تەنھا لە دوو رۆژی رابردوو لە عێراق ژمارەیەک فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو لە نزیک بنکەکانی ئەمریکا خراونەتە خوارەوە.


ئەمریکا: لە سوریا بەرامبەر ھەڕەشەکانی ئێران بەرگری دەکەن