روانگەی سوریا بڵاویکردەوە، لە چەند رۆژی داھاتوودا ژمارەیەک پاس رەوانەی کەمپی ھۆڵ لە باشوری خۆرھەڵاتی "حەسەکە" دەکرێن، بۆ گواستنەوەی ١٠٠ خێزانی عێراقی بۆ کەمپی "جەدعە" لە شاری موسڵ، گواستنەوەی ئەو خێزانانەش بە رێککەوتنە لە نێوان ئیدارەی کەمپی "ھۆڵ" و نوێنەرانی حکومەتی عێراق. 
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەداوە، کەمپی "ھۆڵ" چەندین خێزانی ئەندامانی تیرۆریستانی داعش لە خۆ دەگرێت و زۆرینەیان عێراقی و بیانین، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش داوا لە وڵاتان دەکەن وەریانبگرنەوە.