ڕووسیا و چین و ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا، ڕاگەیەندراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە سەبارەت بە ڕێگریکردن لە ڕوودانی جەنگی ئەتۆمی و نەھێشتنی کێبڕکێی چەک لە جیھاندا، "گۆتێرێس"یش پێشوازی لەو ڕاگەیەندراوە کردووە و داوای کردووە وڵاتان پابەند بن بە ڕێککەوتنە دوو لایەن و ھەمەلایەنەکان سەبارەت بە سنوردارکردنی چەکی ئەتۆمی و بڵاونەکردنەوەی.


"گۆتێرێس" جەختیشی کردەوە لەوەی، تاکە ڕێگە بۆ نەھێشتنی سەرجەم مەترسییەکانی ئەتۆمی، لەناوبردنی چەکی ئەتۆمییە، ئامادەییشی دەربڕی بۆ کارکردن لەگەڵ وڵاتان بۆ گەیشتن بەو ئامانجە بە زووترین کات.