ھەدەپە پێشنیازی ھەڵبژاردنی پێشوەخت ئاراستەی جەھەپە دەکات
٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
٥٨٥
وەفدێکی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) بە سەرۆکایەتی (پەروین بۆڵدان و میدحەت سەنجار)ھاوسەرۆکانی گشتی ھەدەپە سەردانی پارتی گەلی کوماری (جەھەپە)یان کرد و لەگەل (کەمال کلیچدارئۆغلو) سەرۆکی جەھەپە کۆبونەوە.
لە کونفرانسێکی رۆژنامەوانیدا پەروین بۆڵدان، رايگەیاند، ھەدەپە پێشنیاری ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئاراستەی (کەمال کلیچدار ئۆغلو) کردووە و چاوەڕیێ وەڵامی ئەوانن. (پەروین بۆلدان) جەختی لەوەشکردەوە، تورکیا پێویستی بە فەرمانڕەواییەکی نوێ ھەیە و ئەوەش بە ھەڵبژاردنی پێشوەخت دەکرێت.