ئەمڕۆ دووەمین ڕۆژی ھەشتەمین خولی دانوستانەکانی ڤییەنا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەڕێوەدەچێت، بڕیارە لیژنەکان دۆسیەکانی پەیوەست بە سزا داراییەکانی سەر "تاران" تاوتوێ بکەن.

"عەلی باقری" گەورە دانوستانکاری ئێرانیش وتی، ئەم خولەی ئێستا تاوتوێی ھەڵگرتنی سزاکان و پێدانی گرەنتی بە "تاران" دەکات، وتیشی سەرەتای ئەم خولە دڵخۆشکەرە و چاوەڕێی ئەنجامن.

"ئینرکی مورا" ڕێکخەری یەکێتی ئەوروپاش دەڵێت، ھەموو لایەنەکان ویستیان ھەیە بۆ سەرخستنی دانوستانەکان و گەیشتن بە چارەسەر.