ئاژانسی ھەواڵی ئێرنا رایگەیاند، تیمی دانوستانکاری ئێران لە ڤییەنا نیەتپاکی خۆیان سەلماندووە لە خولەکانی پێشودا، بەڵام دەبێت لایەنی بەرامبەریش نیەتپاکی بسەلمێنێت سەبارەت بە ھەڵگرتنی سزاکان، لێپرسراوانی ئێرانیش ھیوادارن  لەم خولەی دانوستانەکاندا، فەڕەنسا رۆڵی باش ببینێت لە گەیشتن بە رێکەوتن.


ئنریکی مورا رێکخەری یەکێتی ئەوروپاش جەختی کردوەتەوە لە گرنگی خێراکردنی دانوستانەکان و بەرەو پێشبردنی.


خولی حەوتەمی دانوستانەکان چەند رۆژێک لەمەوبەر راگیرا، دوای ئەوەی عەلی باقری سەرۆکی وەفدی دانوستانکاری ئێران گەڕایەوە تاران بۆ گفتوگۆکردن، گەورە دیبلۆماتکارانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیاش راگرتنی دانوستانەکەیان بە نەرێنی وەسفکرد.