"دەمیرتاش" لە چەند تویتێکدا نوسیوێتی، ئەگەر کاندیدی ھاوبەشی ئۆپۆزسیۆن بووایە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، ئەوا لە زیندانیشەوە بەسەر "ئەردۆغان"دا سەرکەوتنی بەدەستدەھێنا، دەشڵێت ئۆپۆزسیۆن گومانی نییە لە سەرکەوتن بۆیە "ئەردۆغان" نایەوێت ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت. 
"دەمیرتاش" لە ساڵی ٢٠١٦ەوە لە زینداندایە و ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا ھەندێک پێیانوایە ئەم حکومەتەی ئێستای تورکیا دەتوانێت ساختەکاری بکات و سەرکەوتن بەدەست بھێنێتەوە.