"روحەڵا لەتیفی" وتەبێژی پۆلیسی گومرگی گشتی لە ئێران رایگەیاندوە ، وەک رێکارێک بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن ، بریاریانداوە بۆ ماوەی ١٥ رۆژ سنورە وشکانیەکانیان بە رووی گەشتیاراندا لەگەڵ تورکیا و عێراق و ئەفغانستان و ئازربێجان و ئەرمینیا و پاکستان  دابخەن ، بەڵام جوڵەی بازرگانی و گەشتە ئاسمانییەکان بە ئاسایی دەمێننەوە ، رونیشیکردۆتەوە کە بڕیارەکە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە مۆڵەتی مانەوەی ئێران یاخود ڤیزای خوێندن و بازرگانی و گرفتی تەندروستیان ھەیە .