لە رووداوێکی تەقەکردن لە شیکاگۆ چوار کەس کوژران و چواری تریش بریندار بوون
کوردسات نیوز
١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١
رووداوی تەقەکردن شیکاگۆی
پۆلیس دەڵێت، سێ پیاو و ژنێک بریندار بوون و تاکو ئێستاش ھیچ کەسێک لەسەر رووداوەکە دەستگیر نەکراوە.
کوردسات نیوز
١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١
رووداوی تەقەکردن شیکاگۆی
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، بەبۆنەی 31 ساڵەی راگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کرد و تیایدا ستایشی ئەو رۆڵە میانڕەوانەی یەکگرتووی ئیسلامی کرد و هیوای بەردەوامبوونی بۆ خواستن لەسەر ئەو رێچکەیە.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
بەڕێز مامۆستا سهڵاحهدین محەمەد بههادین، ئەمیندارى گشتیی یهكگرتووى ئیسلامى كوردستان
بەڕێزانمان لە سەرکردایەتی و برایان و خوشکانمان لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.
سڵاوی خودای گەورەتان لێبێت.
بەبۆنەی سی و یەکەمین ساڵەی راگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانەوە، لەدڵەوە پیرۆزبایی گەرمتان ئاڕاستەدەکەین و هیوادارم رۆڵی میانڕەوانەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەردەوام بێت لە پێناو بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێم و بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان.
لەم دەرفەتەدا بەڕێزو پێزانینەوە لە رۆڵی جەنابتان و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەڕوانین، وەک هێزێکی کاریگەریی گۆڕەپانی سیاسی لەهەرێم، کە هەمیشە بەشێک بوون لە یەکڕیزی و یەکخستنی ماڵی کورد و تەبایی و برایەتی نێوان پێکهاتەکانی کوردایەتی.
پەرۆشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دووپاتدەکەمەوە لە گەشەپێدانی پەیوەندییەکانمان و کارکردنی پێکەوەیی لەپێناو سەرخستنی هەنگاوەکان بۆ هێنانە کایەی حکومڕانییەکی تەندروست و خزمەتگوزار و چارەسەرکردنی کێشەکان و دابینکردنی ژیانێکی شایستەتر بۆ خەڵکە خۆشەویستەکەمان.
هەر شاد و سەربەرزو سەرکەوتووبن
بافڵ جەلال تاڵەبانسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ پارێزگاری کەرکوک و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا کۆبووەوە و رایگەیاند؛ ئەم ئیدارە نوێیەی کەرکوک هەڵەی ئیدارەکانی پێشوو دووپات ناکاتەوە و هەوڵی بەهێزکردنی پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان دەدات.
لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکوەزیران پشتیوانی خۆی بۆ ئیدارەی نوێی کەرکوک و ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دووپاتکردەوە و دەستخۆشی لە پارێزگار و ئیدارەی نوێی کەرکوک کرد کە لە ماوەیەکی کورتدا توانیویانە هەنگاوی زۆر گرنگ بنێن لە خزمەتکردنی هاوڵاتییانی کەرکوک وەک پاککردنەوەی کۆڵان و شەقامەکان و دانانی بەردی بناغەی چەندین پڕۆژەی گرنگ.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەیدا بە دۆخی تایبەتی کەرکوک و وتەی سەرۆک مام جەلالی بیرهێنایەوە کە هەمیشە کەرکوکی وەک شاری برایەتی پێناسە دەکرد و رایگەیاند ئەم ئیدارە نوێیەی کەرکوک خۆشبەختانە هەڵەی ئیدارەکانی پێشوو دووپات ناکاتەوە و هەوڵی بەهێزکردنی پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان دەدات و بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو کەرکوکییەکان دەکات. هەر لەم چوارچێوەیەدا داوایکرد ئیدارە نوێی کەرکوک رۆژ لە دوای رۆژ بە هەنگاوەکانی لە خزمەتکردنی بێ جیاوازیی هاوڵاتییان زیاتر بیسەلمێنێت کە بە کردار حکومەتی هاوڵاتییانە.
جێگری سەرۆک وەزیران باسی لەوەشکرد کە بەداخەوە لە چەند ساڵی رابردوودا بە هۆکاری جۆراوجۆر وەک پێویست خزمەتی کەرکوک نەکراوە و پڕۆژەی خزمەتگوزاری و وەبەرهێنان لە شارەکە جێبەجێ نەکراوە. جەختیشی کردەوە کە ئەم ئیدارە نوێیەی کەرکوک پێویستە هانی وەبەرهێنەران بدات و ئاسانکارییان بۆ بکات بۆ وەبەرهێنان لە شارەکەدا و هەروەها هەوڵ بدات گرنگی بە سەوزکردن و باشترکردنی دۆخی ژینگەی کەرکوک بدات و پڕۆژەی خزمەتگوزاری زیاتریش لە شارەکەدا جێبەجێ بکات.
هەر لەم چوارچێوەیەدا داوایکرد حکومەتی فیدرال لەرووی دابینکردنی بودجەی پێویستەوە هاوکاری ئیدارەی نوێی کەرکوک بکات.
لە هەردوو کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کە بە فەرمی دانی نا بە ئەنجومەنی پارێزگا و ئیدارەی نوێی کەرکوکدا. لەم بارەیەوە قوباد تاڵەبانی داوایکرد ئەو لایەنانەی کە تا ئێستا بایکۆتی پڕۆسەکەیان کردوە، بگەڕێنەوە بۆ ناو ئەنجومەنی پارێزگا و دەنگی ئەو هاوڵاتییانە بگەیەنن کە لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگیان پێداون.
توركیا بۆردومانی چەند ناوچەیەكی شاربازێر دەكات و پاسەوانی سنوریش دەڵێت زیانەكانی بۆردومانەكە بەهۆی كەشوهەواوە نەزانراوە.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پاسەوانی سنور بە كوردسات نیوزی راگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ توركیا بە چڕی بۆردوومانی سنوری ماوەت و گوندی گەڵاڵەی كردووە تا ئێستا زیانەكانی بۆردومانەكە دیار نییە.
كامەران عوسمان؛ لێپرسراوی بەشی مافی مرۆڤی رێكخراوی CPT ئەمریكی رایگەیاندوە؛ لە سەعات 10:47 خولەكی پێشنیوەڕۆ ، فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بە چڕی بۆردوومانی (دۆڵی ژاژۆلان، كوێرەكانی و كێوی كوڕیس)یان لە دەووروبەری گوندی گەڵاڵەی سەر بە قەزای ماوەت كردوە.
پەیامنێری كورسات لە زاری پاسەوانی سنور ئاماژەی بەوە كردوە هەرچەندە بۆردومانەكانی توركیا لە دەوروبەری گەڵاڵە چڕبوون بەڵام بەهۆی رەوشی كەش و هەواوە ئاستی زیانەكان نەزانراون.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو بەھۆی ڤایرۆسی کۆۆنا ژمارەیەکی زۆری مردن و بۆیەکەمین جار بەرزترین رێژەی توشبوون لە سەرەتای سەرھەڵدانی کۆرۆنا تا ئێستا لەکوردستان تۆمارکرا.
راشیگەیاند، بەھۆی ھەڵسوکەوت و بێباکی ئێستا بەرامبەر کۆرۆنا کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە.
ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەم مانگە بەھۆی ئەوەی وادەی دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە رۆژی ھەینی لە رۆژی یەک شەممەوە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت و لە وادەیەکی کەمدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
ھاوکات سەرچاوەیەکی دیکەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەکردەوە، بۆ ئەم مانگەش ھاوشێوەی مانگەکانی پێشوو مووچە بە لێبڕینی ٢١% بۆ فەرمانبەران و ٥٠% پلە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ٥ی فەرمانبەرانی ھەرێم گەیشتووە و ئەو کێشەیەی دروست ببوو چارەسەر کراوە.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، ھەفتەی داھاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
دوێنێ مووچەی وەزارەتی تەندروستی و ئەمڕۆ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشکرا و رۆژی یەکشەممەی داھاتووش مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ و وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەش دەکرێت، دواتریش مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی تر خەرج دەکرێت.