تورکیا داوای نوێکردنەوەی رێککەوتنی کۆچ دەکات
کوردسات نیوز
١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١
چاوش ئۆغلۆ لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، پێویستە رێککەوتنی کۆچ لەنێوان تورکیا و یەکێتی ئەوروپا نوێ بکرێتەوە لەسەر بنەمای دەستکەوت بۆ ھەردوولا.
سەبارەت بە لوتکەی یەکێتی ئەوروپاش، کە بڕیارە بەم نزیکانە رێکبخرێت چاوش ئۆغلۆ وتی، ئەنقەرە نیگەران نییە سەبارەت بە ئەگەری سەپاندنی سزا بەسەریدا لەلایەن یەکێتییەکەوە.
لە ساڵی ٢٠١٦ تورکیا و یەکێتی ئەوروپا رێککەوتنی کۆچیان ئیمزا کرد، بەپێی رێککەوتنەکە تورکیا پێشوازی لە کۆچبەران و پەنابەرانی سوریا دەکرد لە بەرامبەر وەرگرتنی پارە لەلایەن یەکێتییەکەوە.