سەرۆکی ئەمریکا یەکەم گەشتی بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەستپێدەکات
کوردسات نیوز
٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١
ھاوکات لە کۆبوونەوەکانی جی ٧ کە لە "لەندەن" بەڕێوەدەچێت، "بایدن" چاوی بە "ئەنگێلا مێرکڵ" راوێژکاری ئەڵمانیا دەکەوێت و رۆژی یەکشەممەی داھاتووش لەلایەن شاژنە ئیلیزابێزی دووەمەوە پێشواز لێدەکرێت.
رۆژی ٢ شەممەش "بایدن" دەچێتە "برۆکسل" و لە کۆبونەوەی وڵاتانی ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی بەشداری دەکات و دواتر کۆبوونەوەیەک لەگەڵ "ڤلادمیر پوتن" ھاوتا روسییەکەی ئەنجام دەدات، کە ھەموو جیھان چاوەڕێیەتی.