پنتاگۆن: ٥٠%ی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان کشاونەتەوە
کوردسات نیوز
٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١
"جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکا کشانەوەی ھێزەکانی لەسەرەتای مانگی ئایاری رابردووەوە دەستپێکردووە و بڕیارە تا ١١ی ئەیلول کە ھاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی ھێرشەکانی ساڵی ٢٠٠١، تەواوی ھێزەکانیان بکشێننەوە، کە ٢٥٠٠ سەرباز و ١٦ ھەزار بەڵێندەری مەدەنین، پێشبینیش دەکرێت بەر لەو وادەیە کشانەوەکە کۆتایی بێت.
بزووتنەوەی "تاڵیبان"یش ھۆشداری دابووە ئەمریکا ئەگەر ئەو ھێزانەی دەیانکشێنێتەوە لە وڵاتانی دراوسێی "ئەفغانستان" جێگیریان بکات، پابەندی رێککەوتنەکەی نێوانیان نابن.