ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پیرانی وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند، پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران بەرەوپێشچووە و ئەگەر ئێران بگەڕێتەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمیش، سەدان سزا کە ئیدارەی پێشووی ئەمریکا بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندوویەتی، ھەر بەردەوام دەبن.


قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، نزیکەی دوو مانگە دانوستانی وڵاتانی ئەندامی رێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤییەنا دەستیپێکردووە و بە ئامانجی زیندووکردنەوەی رێککەوتنە، پێنج خولی دانوستانیان ئەنجامداوە، بەڵام زیاتر لە دوو ھەفتەیە دانوستانەکان راگیراون.