ھەر ٧ کاندیدەکەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران لە دووەمین دیبەتدا ئامادە بوون و بەرپرسیارێتی قەیرانی ئابوری و سیاسی و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنایان خستە ئەستۆی حکومەتەکەی "روحانی". ھاوکات زۆرێک لە چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ھاووڵاتیانی ئێرانیش رەخنەیان لەو دیبەیتە گرت و وتیان، بەراورد بە دیبەیتی یەکەمیان لاوازتر بووە.


لەلایەکی ترەوە، ژمارەیەک خۆپیشاندەر ھەڵیانکوتایە سەر بارەگای "ئیبراھیم رەئیسی" و سوتاندیان کە یەکێکە لە  کاندیدە دیارەکان و لە "عەلی خامنەیی" شۆڕشی باڵای ئیسلامی ئێرانەوە نزیکە.
ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران ١٨ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت و پێشبینی دەکرێت ئاستی بەشداریکردن زۆر کەم بێت، بە تایبەتی لەدوای دوورخستنەوەی "عەلی لاریجانی و ئیسحاق جیھانگیری و ئەحمەدی نەژاد".