ترۆدۆ وتی، ئەم ھێرشە بەھۆی رق لەدڵی کەسێکی کۆمەڵگەکەیان بووە، بۆیە ھەوڵی تەواو دەدەن بۆ ھەڵوەشاندنەوەی رقی گروپە راستڕەوەکانی کەنەدا.
رۆژی سێ شەممە پۆلیسی کەنەدا رایگەیاند، کەسێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لە شاری لەندەن لە ناوچەی ئۆنتاریۆی کەنەدا بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کێشاوە بە خێزانێکی مسوڵماندا کە ویستویانە لە شەقامێک بپەڕنەوە و لە ئەنجامدا چوار کەسی خێزانەکە گیانیان لەدەستداوە و کەسی پێنجەمیشیان بریندار بووە، دوای ھەڵاتنی تۆمەتبارەکەش لە مۆڵێکدا دەستگیرکرا.