پێشبینی ناکرێت لوتکەی نێوان بایدن و پوتن ئەنجامێکی ئەوتۆی ھەبێت
کوردسات نیوز
٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١
"جیک سالیڤان" ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ڕێکخستنی لوتکەی نێوان پوتن و بایدن، بەڵام گەیشتن بە ئەنجامێکی ئەوتۆ و ڕاستەقینە لە نێوانیاندا، ماوەیەکی زۆری دەوێت، بۆیە پێشبینی ناکەن کە لوتکەی ئەمجارە ئەنجامێکی ئەوتۆی ھەبێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، یەکەمین لوتکەی نێوان بایدن و پوتن کە بڕیارە لە ١٦ی ئەم مانگە لە ژنێڤ بەڕێوەبچێت، تەنھا دەرفەتێک دەبێت بۆ دەرخستنی توانا و نیازەکانی ئەمریکا و ڕووسیا بەرامبەر یەکتر.