ئێران ڕەخنەی توند لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەگرێت
کوردسات نیوز
٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١
کازم ئابادی نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نامەیەکی ئاڕاستەی ڕافایێل گروسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم کردووە و ڕایگەیاندووە، ئاژانسەکە ئاستی ھاوکاری و ھاوبەشیی لەگەڵ ئێران پشتگوێ دەخات و دور نییە ئەم ھەڵوێستانە ببێتە ڕێگر لە بەردەم پەیوەندییەکانی نێوان ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم و ئێران لە داھاتوودا.
ئەوە لە کاتێکدایە کە "ڕافایێل گروسی" بەڕێوەبەری ئەو ئاژانسە ڕایگەیاندووە، ئێران لە پیتاندنی یۆرانیۆمدا نزیکبووەتەوە لە بەرھەمھێنانی چەکی ئەتۆمی و بە پێویستیشی زانیوە ئێران زیاتر شەفاف بێت.