بلینکن: ئەمریکا ١٠ ملیار دۆلار بۆ ئاوارە و پەنابەرانی جەنگ تەرخان دەکات
کوردسات نیوز
٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١
"ئەنتۆنی بلینکن" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ١٠ ملیار دۆلار لە بودجەکەیان تەرخان دەکەن بۆ ھاوکاریکردنی ئاوارە و پەنابەران و قوربانیانی جەنگ و ئاڵۆزییەکان، بەوەش "واشنتۆن" پابەندی خۆی بەرامبەر ھاوپەیمانەکانی لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست دەسەلمێنێت.
سەبارەت بە جەنگی نێوان "ئیسڕائیل و فەلەستین"یش وتی، "ئیسرائیل" مافی خۆیەتی بەرگری بکات لە دژی ھێرشە مووشەکییەکانی "حەماس"، بەڵام وەک دەوڵەتێکی دیموکراتیش دەبێت گیانی ھاووڵاتیان بپارێزێت.