ڕۆژنامەیەکی بەریتانی: قەتەر ملیۆنان دۆلاری بۆ بەرەی نوسڕە ناردووە
کوردسات نیوز
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١
قەتەر ڕاپۆرتەکە بە "درۆ" ناو دەبات و دەڵێت، ئەم ڕۆژنامەیە ڕابردوویەکی درێژی لە دژایەتیکردنی ئیسلامدا ھەیە و قەتەریش ھەمیشە لە بەرەی دژ بە تیرۆردا بووە و بەردەوام ھەوڵ دەدات سەرچاوە داراییەکانی ڕێکخراوە تیرۆسیتییەکان وشک بکات.
ڕاپۆرتەکەی زە تایمز، باسی لەوە کردبوو، قەتەر ملیۆنان دۆلاری بۆ بەرەی نوسڕەی سەر بە ڕێکخراوی قاعیدە دابینکردووە و چەند بەرپرس و بازرگانێکی قەتەری و دوو بانکی ئەو وڵاتەش لەم کارەدا تێوەگلاون.
ماوەی چەند ساڵێکە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان قەتەر بە پشتیوانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان تۆمەتبار دەکەن و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش سەرجەم ئەو تۆمەتانەیان ڕەتکردووەتەوە.