کوردستان

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی وڵات و ھەوڵەکانی حکومەت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە ھەماھەنگی و ھاریکاریی نێوان ھێز و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی سەقامگیریی لە ناوچەکە.

لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە ھەوڵەکانی وەفدی ھەرێم کرد بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی نیشتمانی لەگەڵ بەغدا و روونیکردەوە، گەڕانەوە بۆ دەستوور و ھاوبەشیی راستەقینە، فاکتەری سەرەکیی چارەسەرکردنی کێشەکانە. وتیشی، ژیان و گوزەرانی خەڵک دەبێت کاری لەپێشینەی حکومەت بێت و ھەموولایەکیش ھاوکار و ھەماھەنگبن لەو پێناوەدا.

لەبارەی پێشھاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانییەوە، سەرۆک بافڵ سیاسەتی یەکێتیی خستەڕوو و رایگەیاند، ناوچەکە بە قۆناغێکی ھەستیاردا تێدەپەڕێت، ئەرکی ھەموولایەکە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و وڵات لە ھەموو ئەگەرێکی نەخوازراو بپارێزن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بنکەی سەربازی ھەریر بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە ئامانج و ئامانجەکانیان پێکاوە. 

ھەر ئەمڕۆ جارێکی تر لە  ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە بنکەی سەربازی عەین ئەسەدی ئەمریکا لە ئەنبار کرایە ئامانج و راستەوخۆ ئامانجەکانیان پێکاوە.

گروپی مقاوەمی ئیسلامیش بەرپرسیارێتی ئەو ھێرشانەی گرتە ئەستۆ و رایگەیاند، ئەو ھێرشانە وەڵامێکە بۆ ئەو کارانەی کە بەرامبەر بە فەڵەستینیەکان لە کەرتی غەززە دەکرێت.

ھاوکات، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پنتاگۆن رایگەیاند، لە دوای دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل و حەماس زیاتر لە ٧٥ جار ھێرشکراوەتەوە سەر ھێزەکانیان لە عێراق و سوریا و بەوھۆیەوە ٦٢ کەس برینداربوون. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و سێ بڕگە لەخۆدەگرێت. 

لە بڕگەی یەکەمدا، گفتوگۆ لەبارەی دوا پێشھاتی بەشە بودجە و مووچەی ھەرێمی کوردستان، لە میانەی دوا سەردانی وەفدی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان بۆ بەغداد، دەکرێت.

لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا راپۆرتی جێگری سەرۆک وەزیران پشتبەست بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە راسپاردنی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان تایبەت بە پرسی زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ئافرەتان و راسپاردە و چارەسەرەکان دەخرێتەڕوو.

لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا راپۆرتێک سەبارەت بە بارودۆخی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە.. 

کۆچی ناوەختی کاکە ( ژیرۆ تەھا) خوێندکاری بەشی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی لە دڵەوە نیگەرانیکردم.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار، خانەوادە و ھاوڕێ بەڕێزەکانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم.

‎لەخوای گەورە داواکارم کاکە ژیرۆ بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری و ئارامیی بەھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی ھەرێم لەگەڵ نەسروڵا رەشنوودی کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ھەولێر کۆبوەوە، لە کۆبونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان تاوتوێکران.

لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا، وەزیری دارایی ھەرێم دواین ھەنگاوەکان و گفتوگاکانی نێوان ھەرێم و بەغداد لە سەر پرسی بودجە و مووچە خستەڕوو، رایگەیاند، ھەوڵەکانیان بەردەوامە بەئاڕاستەی ھەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق بەو ھیوایەی بتوانن بۆ ساڵی داھاتوو پرسی مووچەی فەرمانبەران لەھەموو کێشەو ململانێیەک دوور بخەنەوە و بەیەک پێوانە مامەڵە لەگەڵ مووچەخۆرانی ھەرێم وەک تێکڕای مووچەخۆرانی پارێزگاکانی تری عێراق بکرێت.

ھاوکات داوای لەکونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد، لە رێگەی پەیوەندیەکانیانەوە ھاوکاربن بۆ چارەسەی کێشەکان.

وەزیری دارایی پابەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی بۆ خەرج کردنی شایستەی کۆمپانیاکان دوپاتکردەوەو وتی، بەچارەسەربونی کێشە سیاسییەکانی نێوان ھەرێم بەغداد، کێشەی کۆمپانیا ئێرانییەکان و کۆمپانیا بیانی و ناوخۆییەکانیش چارەسەر دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە دابەشکردنی نەوتی ماڵان بە ١٠٣ ھەزار و ٥٠٠ دینار لە ناو شاری سلێمانی بە ھەمان میکانیزم دەستپێدەکاتەوە.

سەبارەت بە راگرتنی دابەشکردنی نەوت و بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دابەشکردنی نەوت بە ٥٠ ھەزار دینار ئاماژەی بەوەدا، تا ئێستا یەک لیتر لەو نەوتە نەھاتووە کە بڕیار بوو لە سەرەتای ئەم مانگەوە بە بڕی ٥٠ ھەزار دینار بدرێتە ھاووڵاتیان، ئەگەر ئەو نەوتەش ھات، لەسەر بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشی دەکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دانیشتەنەکەی ئەمڕۆدا سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) لەسەر وتارە جەماوەرییەکانی ساڵانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ی دادگایی دەکرێت، لە سکاڵاکەدا تۆمەتبار کراوە بە "بێڕێزیکردن بە دامودەزگاکانی حکومەت و دەوڵەت".

لە دانیشتنی دادگادا دەمیرتاش بەرگری لە خۆی دەکات و روونکردنەوەش پێشکەش بە دادگا دەکات، چاوەڕێش دەکرێت لە دانیشتنەکەدا دادگای تاوانە قورسەکانی مێرسین بڕیاری خۆی لەسەر سکاڵاکە رابگەیەنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، پێویستە ئەو شوێنانە پێوەری كارەبایان بۆ دابنرێت و مانگانە بخوێندرێتەوە، پاشان بڕی پارەكەی بەسەر خاوەنی یەكەكاندا دابەشبكرێتەوە، ئەو خزمەتگوزاری كارەبایەش تەنها تایبەتە بەو یەكانەی لەناو باڵەخانەكاندان و بەكاریدەهێنن.

بەڕێوەبەرایەتییەكە راشیگەیاند، دەبێت باڵەخانەیەك لەگەڵ باڵەخانەیەكی دیكە بەپێی پێوەرەكەیان بڕی پارەكەی جیاواز بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.بڕیار رەشید ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھەوڵەکان بەردەوامن لەگەڵ بەغداد بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناردنی موچەی فەرمانبەران و ھەوڵەکان ئەرێنین و پێ دەچێت لە چەند رۆژی داھاتوودا ٧٠٠ ملیارەکە بخرێتەسەر ھەژماری بانکی ھەرێمی کوردستان.

 دەشڵێت تەنیا چارەسەر بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بەبێ گرفت ھەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراقە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پارتی نەتەوەیی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لای ھەمووان ئاشکرایە کە ھەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ناوچە کوردستانییەکان بۆ پێگەی کورد بایەخێکی گەورە و ستراتیژی ھەیە بە تایبەتی لە سنوری کەرکوک، بۆیە پێویستە ھاووڵاتییانی کورد لەو ناوچانە بە گرنگییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتە ھەستیارە بکەن تاوەکو سەرەنجام لە قازانجت گەلی کورد بشکێتەوە.

دەقی راگەیەنراوەکە...

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی داواکارییەکانی کۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی_یان گەیاندە وەزیری تەندروستی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمی کیسە خوێن لە سلێمانی، وەزیری تەندروستی عێراق رەزامەندیدا بە دابینکردنی دوو ھەزار کیسە خوێن بۆ سلێمانی.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کیسە خوێنەکان گەیشتوونەتە سلێمانی و لە کۆگاکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی کۆگاکراون.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران دەشڵێت، پێشتر سەردانی کۆمەڵەی تالاسیمای سلێمانییان کردووە و لە نزیکەوە گوێبیستی پێداویستی و داواکارییەکانیان بوون و بەڵێنی جێبەجێکردنی کێشەکانیان پێداون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ٤/١٢/٢٠٢٣ سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە قەزای مەخمور سەردانی بارەگای مەڵبەندی ٢٠ی قەرەچووغی کرد و لەلایەن سەردار سیامەند لێپرسراوی مەڵبەند و ژمارەیەکی زۆر لە کادیرانی پیشکەوتووی سنورەکە پێشوازیکرا، لەکۆبوونەوەیەکدا سەعدی ئەحمەد پیرە سەبارەت بە بەرنامە و پلانی لیستی ژمارە ١٣٤ "اتحاد اھل نینوی" بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزکاگانی عێراق لەگەڵ کادیران و تیمەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردن گفتوگۆی کرد.

‎ سەعدی ئەحمەد پیرە تەئکیدی کردەوە کە ھاوشان لەگەڵ بانگەشەکردن بۆ کاندیدانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە لیستی "اتحاد اھل نینوی" لە سنوری پارێزگای موسڵ، زۆر گرنگە ھەڵمەتێکی فراوانی ھۆشیاری چۆنیەتی دەنگدان بەڕێوەبچێت، دەنگدەران ھۆشیار بکرێنەوە بە شێوازی نوێی دەنگدان بە گوێرەی یاسا و سیستەمی نوێی ھەڵبژاردن کە تەواو جیاوازە لەگەڵ ھەڵبژاردنەکانی پێشووتر، ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەعدی ئەحمەد پیرە تەئکیدی کردەوە کە پێویستە بانگەشەیەکی ھێمن و ئارام بەرێوەبچێت، بەھۆی تایبەتمەندی ناوچەکە و بوونی پێکھاتەی جیاواز لە ناوچەکە پێویستە بۆ ھەموو لایەک روونبکرێتەوە کە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە چوارچێوەی لیستی "اتحاد اھل نینوی" داکۆکیکەری سەرجەم پێکھاتە و نەتەوەکانە، کاندیدەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە لیستی "اتحاد اھل نینوی" کاندیدی سەرجەم کۆمەڵانی خەڵکی ناوچەکەیە بەبێ جیاوازی، دەبێتە دەنگ و رەنگی ھەموان لە ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ.

‎سەعدی ئەحمەد پیرە دووپاتی کردەوە کە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئامادەیە بۆ پارێزگاریکردن لە مەخمور و خەڵکی ناوچەکە ھەروەھا ھیچ کاتێک خوازیاری ئەوە نین کە خەڵک دێھاتەکان چۆڵبکات بەھەر بیانوێک بێت، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان خوازیاری ئەوەیە کە ئەم ناوچەیە ھیچ نەبێت بە قەدەر ئەو ھەموو قوربانی و رەنج و ئازارەی کێشاویانە خزمەت بکرێن.
‎دواتر سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند، ھەموومان پێویستیمان بە پاراستنی یەکڕیزی و ئەو پێکەوە ژیانە ھەیە کە چەندین ساڵە خەڵکی مەخمور بە کورد و عەرەب و پێکھاتەکانی ترەوە پیادەی دەکەن، جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ی دەستوری ھەمیشەیی عیراق مانای دابەشکردنی عیراق و پێکھاتەکانی نییە بەڵکو بۆ زیاتر پتەوکردنی یەکریزی و تەبایی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی عیراقییەکانە لەو ناوچانەی کە بەھاوبەشی دەژین.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا چەندین سەرنج و تێبینی و پرسیار بۆ زیاتر دەوڵەمەندکردنی بەرنامە و پلانی ھەڵمەتی بانگەشەی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان لە سنورەکە خرانەڕوو .

‎دوای کۆبوونەوەکەش ھەر لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ شارۆچکەی مەخمور سەعدی ئەحمەد پیرە چەندین بنەماڵە و کەسایەتی ناوچەکەی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ کردن و لە کێشە و کەم و کوڕی داواکارییەکانی خەڵکی ناوچەکەی پرسی و بەڵینی دا لە ئەگەری سەرکەوتنی لیستی "اتحاد اھل نینوی" دەتوانن بەشێکی زۆر لە خواست و داواکاری و کێشەکانیان چارەسەربکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، سودانی لەگەڵ سەڵاحەدین بەھادین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی و وەفدێکی یاوەری کۆبووەتەوە و ھەوڵەکانی حکومەت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە ھاووڵاتیان لە سەرجەم پارێزگاکان تاوتوێکران. 

لەو کۆبوونەوەیەدا سودانی رایگەیاند، حکومەت پەرۆشە بۆ باشترکردنی باری گوزەرانی ھاووڵاتیان لە ھەرێمی کوردستان و رێکخستنی پێدانی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی ھەرێم، ھاوشێوەی ھاووڵاتیانی دیکە لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق، وتیشی، ئەو رێککەوتنانەی لەوبارەیەوە کراون پێویستی بە پابەندبوون ھەیە. 

سودانی جەختیشی کردەوە لەوەی، پشتیوانی تەواوی کۆمیسیۆن دەکەن بۆ سەرخستنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە بڕیارە مانگی شوباتی ساڵی داھاتوو بەڕێوەبچێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

٢١٠ رۆژنامەنووس و نوسەر و سیاسەتمەدار و کەسایەتی جیاواز و دەزگای میدیایی و رێکخراوەکانی بواری ئازادی رۆژنامەنووسان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، دەستگیرکردنی سلێمان ئەحمەدی رۆژنامەنووس سیناریۆیەکی دووبارەی دەسەڵاتدارانە، کە دەیانەوێت ھاوشێوەی شێروان شێروانی و ھاوڕێکانی و زیندانییانی دیکەی بادینان، بە تۆمەتی بێ بنەما سزای بدەن و زیندانیی بکەن.

جەختیشیان کردووەتەوە، پێویستە ھەموو رۆژنامەنووسان و ئازادیخوازان و رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی بواری مافی مرۆڤ و ئازادیی رۆژنامەگەریی، بەدەنگ بێن و ئەم پێشێلکاریی و مامەڵە خراپەی دەسەڵات بەرامبەر رۆژنامەنووسان قبوڵ نەکەن، کە ئایندەی ھەرێمی کوردستان بەرەو تونێلێکی تاریک دەبات.

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕو سلێمان ئەحمەد بێتاوانە و لەسەر کاری رۆژنامەوانیی رفێندراوە و بێسەروشوێنکراوە، سەلامەتی گیانیشی لە ئەستۆی ئاسایشی دھۆک و دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستاندایە و دەبێت دەستبەجێ و بەبێ مەرج ئازاد بکرێت.

 زیاتر لە مانگێکە رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد، ھەواڵسازی بەشی عەرەبیی ئاژانسی رۆژنیوز لە دەروازەی فیشخابوور لەلایەن ئاسایشی پارێزگای دھۆکەوە بێسەروشوێنکراوە. لەو ماوەیەدا ١٠ جار تیمی پارێزەرانی سلێمان ئەحمەد ھەوڵیان داوە دۆسییەکەی ببینن و دیداری لەگەڵدا ئەنجامبدەن، بەڵام لەلایەن ئاسایشی دھۆکەوە رێگەیان پێنەدراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە راگرتنی دابەشکردنی نەوت و بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دابەشکردنی نەوت بە ٥٠ ھەزار دینار ئاماژەی بەوەدا، تا ئەمڕۆ یەک لیتر لەو نەوتە نەھاتووە کە بڕیار بوو لە سەرەتای ئەم مانگەوە بە بڕی ٥٠ ھەزار دینار بدرێتە ھاوڵاتیان، لە ئێستاشدا ھاوڵاتیان بەوھۆیەوە ئەو نەوتە وەرناگرن کە نرخەکەی ١٠٣ ھەزار و ٥٠٠ دینارە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ئەو نەوتە ھات، لەسەر بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشی دەکەن، بڕیاریشدراوە دابەشکردنی نەوت لە ناو شار لە رۆژی سێشەممەوە دەستپێبکاتەوە، بە ھەمان میکانیزم. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...96979899100...674