کوردستان

دەقی پەیامی پیرۆزباییەکە....

‎بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لێ بێت) پیرۆزبایی گەرم لە تەواوی خۆشک و برا مەسیحیەکانی جیھان بەگشتی و ھەرێمی کوردستان  و عێراق بەتایبەتی دەکەین، ھیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە ھەوێنی بەرقەراربوونی ئاشتی و ئارامی لەوڵاتەکەمان و قوڵکردنەوەی گیانی برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان ئاین و ئاینزا و پێکھاتە جیاجیاکان، ھاوکات دەستپێکێک بێت بۆ کۆتایی ھێنان بەئاوارەیی و نەھامەتیەکانی ھاوڵاتیانی مەسیحی لە کوردستان و عیراق و بگەرێنەوە بۆ زێدی خۆیان، تیرۆریستان و تاریکپەرەستانی داعش-یش بۆ بەیەکجاری لەناوبچن.

‎‎سەعدی ئەحمەد پیرە

ئەندامی مەكتەبی سیاسی و وتەبێژی رەسمی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگریی توركیا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد، لە "باكووری عێراق و سوریا" 29 پێگەیان كردووتە ئامانج، هاوكات بە وتەی یەشار گولەر وەزیری بەرگریی توركیا، لە دوو رۆژی رابردوودا بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە 25 گەریلای پەكەكە لە هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان كوژراون.

درەنگانی شەوی رابردوو پەیامنێری كوردسات نیوز لە رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، توركیا بە فڕۆكەی جەنگیی، 23 وێستگەی نەوتیی و ژێرخانی لە سنووری پارێزگاكانی حەسەكە و قامیشلۆ و هەروەها دێرك و ترەبەسپی بۆردومان كردووە و بەهۆیانەوە ئاگر لە بەشێك لەو ناوچانەی بۆردومانكراون كەوتووەتەوە.

ئەو ئۆپراسیۆنەی توركیا لە هەرێم و رۆژئاوای كوردستان دوای ئەوەدێت، وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە لە راگەیەندراوێكدا كوژرانی 12 سەرباز و برینداربوونی 13 سەربازی تری لە هەرێمی كوردستان راگەیاند.



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە شوێنی رووداوەکەوە رایگەیاند، ئاگرە لە نزیک سەعات ٩:٣٠ خولەکی ئەمشەو کەوتووەتەوە و ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

وتیشی، سێ تانکی کۆگاکردنی گازوایل سوتاون و رووداوەکەش بەھۆی شۆرتی کارەباوە بووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، زۆربەی تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ھەولێرەوە چونەتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر حزبەکەی کاندیدی بکات تامەزرۆی ئەوەیە دیبەتێک لەگەڵ بایدندا ئەنجام بدات.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەگەر ھەر کاندیدێکی کۆماری ھەبێت دیبەتی لەگەڵدا ئەنجام دەدات و ئامادەیە ٢٠ دیبەت بکات تەنھا بۆئەوەی ببێتە کاندیدی یەکەم بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دەشڵێت، پێویستە دیبەت بکەن و حەزی بەو کارە ھەیە بەتایبەتی دیبەتی دوو کەسی.

تا ئێستا بایدن خۆی یەکلایی نەکردووەتە بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەمریکا و چاوەڕێی کاندیدبوونی ترەمپ دەکات و بڕیاری ھەڵمەتی ھەڵبژاردنیشی نەداوە.

بڕیاریشە دامەرزراوەیەک لە ویلایەتی پەنسلیڤینیا لە رۆژانی ١٦ی ئەیلول و ٩ی تشرینی دووەمی ساڵی داھاتوو دیبەیتێک بۆ ھەردوو کاندیدانی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئەنجام دەدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، تورکیا پابەندە بە یەکپارچەیی خاکی سوریا و بەردەوامیش دەبن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە" لە رۆژئاوای کوردستان.

فیدان رەخنەی لە ھاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ھەسەدە گرت و ئاماژەی بەوەکردوە، ھاوکاریکردنی ئەو ھاوکارییە ھەڕەشەیە بۆسەر یەکپارچەیی خاکی سوریا.

دەشڵێت، لە پێشینەی کارەکانی تورکیا بۆ ساڵی داھاتوو رێگری دەبێت لە کۆچی نایاسایی لە خاکی سوریاوە و ھەوڵ دەدات پەنابەرانی سوریاش رازی بکات بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئامارەکانی سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێکخستنی داھاتە نانەوتییەکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داھاتی ئەم ھەفتەیەی سلێمانی بڕی ١٣ ملیار و ٦٤ ملیۆن و ٨٦٩ ھەزار و ٢٥٦ دینار بووە، بەجۆرێک کە ١٠ ملیار و ٩٤٦ ملیۆن و ٣١٢ ھەزار و ٨١٦ دیناری واتە ٨٤٪ نەختینەیە و ھەروەھا یەک ملیار و ٥٤٨ ملیۆن و ٩٩٨ ھەزار و ٢٤٠ دینار، واتە ١٢٪ بەشێوەی چەکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو داھاتە بەراورد بە ھەفتەی پێشوو زیاتر لە لەسەدا ١٣ کەمیکردووە، بەو پێیەی داھاتی ھەفتەی پێشوو زیاتر لە ١٥ ملیار و ٩٧ ملیۆن ٩٣٥ ھەزار دینار بووە.

رۆژی ١٥-١٢-٢٠٢٢ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی شەفافییەتی لە داھات و خەرجی راگەیاند و رۆژانە سایتی شەفافیەتەوە داھاتە نانەوتییەکانی سلێمانی، ھەڵەبجە، ھەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڵاودەکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی، رۆژی یەکشەممە یەکەم دانیشتنی دادگا لەبارەی سکاڵایەک بەڕێوەدەچێت کە لەلایەن چوار فەرمانبەری ھەرێمەوە لەسەر ھەردوو سەرۆک وەزیرانی عێراق و ھەرێم تۆمارکراوە.

لە سکاڵاکەدا داواکراوە دادگا ھەردوو حکومەتی عێراق و ھەرێم پابەند بکات بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە و پێدانی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لەکاتی خۆیدا بەبێ دواکەوتن و گێڕانەوەی مافەکانیان.

ھەمان رۆژ دادگای فیدراڵی بۆ جاری دووەم تاوتوێی سکاڵایەک دەکات کە لەلایەن نۆ فەرمانبەری ھەرێمەوە لەسەر سەرۆک وەزیرانی ھەرێم و وەزیری دارایی ھەرێم تۆمارکراوە.

سکاڵاکارەکان، داوایان لە دادگای فیدڕاڵی کردووە حکومەتی ھەرێمی کوردستان پابەند بکات  یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت وەک خۆی جێبەجێ بکات بەتایبەت ماددەکانی (٦ و ٧ و ٨ و ٩) و بڕیاری راگرتنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش ھەڵبوەشێنێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو ١٠ کەسەی کە لە ڤیدیۆیەکدا لە کەرکوک دروشمی ستایشیان بەسەر رژێمی بەعسدا و سەدام حسێندا وتەوە دەستگیرکراون.

دەشڵێت، بەپێی یاسای قەدەغەی حزبی بەعسی ژمارە (٣٢)ی ساڵی ٢٠١٦ مامەڵەیان لەگەڵ کراوە و دادگای تاوانەکانی کەرکوک سزای زیندانی پێنج ساڵی بەسەر ھەریەک لەو ١٠ کەسەدا سەپاندووە.

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق باسی لەوەشکردووە، ئەو کەسانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش برەویان بەو دروشمانە داوە و لە کاتی وتە لێوەرگرتنیشدا پشتیوانییان بۆ حزبی بەعس دەربڕیوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ناحیەی چوارقوڕنە ئاگادارکراونەتەوە لە رووداوێکی تەقەکردن کە بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە لە نێوان دوو لایەندا روویداوە و بە ھۆیەوە کەسێک دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە رووداوەکەدا کەسێکی تریش برینداربووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە و بەھۆی سەختی برینەکەی لە خۆشخانە گیانیلەدەستدوە.

پۆلیس دەڵێت، ھەردوو کوژراوەکە ھەریەکەیان لە لایەنێکی رووداوەکەیە و دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری لە پزیشکی دادی رانیە تەرمەکان رادەستی کەسوکاریان دەکرێنەوە.

بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لە کوژراوەکان پێشمەرگەیە و ئەوەی تریان پیشەی کاسبە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کەمپی دی بەگە لە پارێزگای ھەولێر توانراوە ٣٥ ھەزار  و ٤٥٠ لیتر نەوتی سپی بەسەر خێزانە ئاوارەکاندا دابەشبکرێت. 

دەشڵێت، وەزارەت ھەروەھا توانیویەتی لە پارێزگای دھۆک لە کەمپی بیرسڤی ١٨٠ ھەزار و ٢٠٠ لیتر نەوت بەسەر خێزانە ئاوارەکاندا دابەشبکات و ھەر خێزانێک ١٠٠ لیتر نەوتی پێدراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، ھێرشەکە رۆژی ھەینی لەلایەن پەکەکەوە ئەنجامدراوە بۆسەر سوپای تورکیا و دوای رووبەڕووبوونەوە ئەو سێ سەربازە کوژراون.

دەشڵێت، پەیوەندییەکان لەگەڵ یەکە سەربازییەکان لەو ناوچەیەدا بەردەوامە و ھێرشی ئاسمانیش بۆ ئەو ناوچەیە ئەنجامدراوە و چوار ئەندامی پەکەکە لە چالاکی خراون.

لە مانگی نیسانی ٢٠٢٢ەوە تورکیا ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵی لە خاکی ھەرێمی کوردستان دەستپێکردووە، بە پاساوی ھێرشکردنە سەر پەکەکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ھێزە ئاسمانییەکانیان بە چڕی بۆردومانی ١٤ ناوچەکانی چیای گارە و خواکورک و قەندیلیان لە ھەرێمی کوردستان کرد.

ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، بەھۆی بۆردومانەکانی تورکیا زیانێکی زۆر بەو ناوچانە گەیشتووە، بەڵام ھیچ زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.

رۆژانە تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دەرەوەی سنوری وڵاتەکەی ئەنجام دەدات، بە تایبەت لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و سوریا، ئەوەش نیگەرانی دانیشتوانی ناوچە سنورییەکانی لێکەوتووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شەوی رابردوو وێنە و ڤیدیۆی ژمارەیەک ھاووڵاتی بڵاوکرایەوە کە لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگای کەرکوک کە وێنەی سەدام حسێن، سەرۆکی رژێمی بەعسیان بەرزکردووەتەوە و دروشمی پشتگیری بۆ دەڵێنەوە کە بەپێی یاسا ستایش و پیاھەڵدان بە حزبی بەعس و سەرکردەکانی قەدەغەیە.

دەزگای ئاسایشی عێراق دەڵێت، دوای لێکۆڵینەوە لەو گرتە ڤیدیۆیە ھێزەکانیان شەش کەسیان دەستگیرکردووە.

ھاوکات لیژنەی تاوانە قورسەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش رایگەیاند، ئەو تۆمەتبارانە لەئێستادا لەژێر لێکۆڵینەوەدان و ئەو کارەی ئەنجامیان داوە دژی یاسای ریشەکێشکردنی حزبی بەعسە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لەراگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی وەزیری دادی عێراقدا ئاماژەبەوەکراوە، لەبەرامبەر ھەواڵێکی پڕ لەتۆمەت و بوختانی کەناڵی کوردستان٢٤ و پێگە ئەلیکترۆنییەکانی سەر بەو کەناڵە کە بڵاوکراوەتەوە لەسەر د.خالد شوانی وەزیری داد و تیایدا کەناڵەکە بەڕێزیانی توومەتبار کردبوو بە پیلانگێڕی بۆ دەستکاریکردنی دەرئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی کەرکوک و کەمکردنەوەی کورسییەکی پارتی بۆ بەرژەوەندی لایەنێکی عەرەبی، بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ د.خالد شوانی لە دادگا سکاڵای یاسایی لە دژی کەناڵی کوردستان ٢٤ تۆمارکرد.

ھەر لەراگەیەنراوەکەدا ھاتووە، وێرای جەخت کردنەوەمان و باوەربوونی تەواومان بە ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن، بەڵام ناکرێت ئەم دەزگایە وا بەئاسانی جورئەتی ئەوە بکەن بەندە تەخوین بکەن بەبێ بەڵگە لەپێناو مەرامی سیاسی، بۆیە دەبێت لەبەرامبەر عەدالەتی دادگا ئامادەبن و چاوەڕوانی ئیجرائاتی یاسایی بن لەبەرامبەریان.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی نوسراوەکە، ئەو خوێندکارانەی نمرەی ھەڵسەنگاندن و نیوەی وەرز (١٠-٢٠-١٠)یان ھەیە، پێویستە تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لەسەر ٦٠ نمرە ئەنجام بدەن.

دەشڵێت، ئەو خوێندنگایانەش کە تاقیکردنەوەی ٢٠ نمرەیان نەکردووە و تەنیا نمرەی ھەڵسەنگاندنیان ھەیە، پێویستە تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لەسەر ٨٠ نمرە بکەن.

لای خۆشیەوە عومەر محەمەد جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیارەکەی وەزارەت تەنھا ئەو خوێندنگانە دەگرێتەوە کە ھەر لە سەرەتای دەستپێکردنی خوێندنەوە دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن کە ژمارەیان لەسنوری پارێزگای سلێمانی نزیکەی ١٢٥ خوێندنگەیە.

وتیشی، چارەنوسی ئەو خوێندنگانەی تر نادیارە کە ھێشتا دەوامیان نەکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...8990919293...674